لە ناوچە سنورییەكانی هەرێم و لوتكەی شاخەكان بەفر دەبارێت

26/11/2020

نەوا
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ لە ناوچە سنورییەكان و لوتكەی چیاكان بەفر دەبارێت، بەگشتیش لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەور و باران دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان بارانی مامناوەندی و بەلێزمە دەبێت و لە ناوچە سنورییەكان و لەسەر لوتكەی چیاكان بەفردەبارێت.
لەبارەی كەشوهەوای سبەینێشەوە، كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی هەینی ئاسمانی هەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا بێت، لە هەندێك كات و شوێندا ئەگەری بارانبارین هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group