نەوا-
لە راگەیەنراوێكدا سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە سەرجەم لایەن و كاندیدە جیاوازەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، بەهۆی رەشەبایەكی بەهێز بەشێك لە پۆستەرو لافیتەی دانراوی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر شۆستەو شەقامەكان كەوتون و بڵاوبونەتەوە ئەوەش بوەتە مەترسی بۆ پیادەڕۆیی هاوڵاتیان و دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ.
شارەوانی سلێمانی وتوشیەتی، ئەركی شارەوانی و تیمەكانیان نییە كە پۆستەرو فلێكسەكان دەستكاری بكەن و دایان بنێنەوە، بۆیە داوایان لێدەكەن هەستن بە چاككردنەوەی پۆستەرو فلێكسەكان لەو شوێنانەی بەهۆی رەشەباوە كەوتون و زیانیان بەركەوتوە، بەپێچەوانەوە هەڵدەستن بە لابردنی سەرجەم ئەو پۆستەرو فلێكسانەی لەسەر شۆستەو شەقامەكان بڵاوبونەتەوە.