نه‌وا
ماڵپه‌ڕی worldometers ریكۆردێكی نوێی توشبوانی كۆرۆنای تۆماركرد، كه له سه‌روو 62 ملیۆن كه‌سه‌وه‌یه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه، تا پێش كاتژمێر 11ی به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته 62 ملیۆن و 10 هه‌زار و 805 كه‌س.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوان له هه‌ڵكشانی به‌رده‌وامدایه، ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی له په‌تاكه رزگاریان ده‌بێت دڵخۆشكه‌ره‌یه و له 43 ملیۆن كه‌س نزیكده‌بێته‌وه. به‌ڵام گیانله‌ده‌ستدانیش له ده‌وروبه‌ری ملیۆنێك و 449 هه‌زاردایه.
ئه‌مریكا به ته‌نها زیاتر له 13 ملیۆن و 454 هه‌زار توشبوی تائێستا تۆماركردوه و پله‌ی یه‌كه‌می جیهانی گرتوه، عیراقیش له ریزبه‌ندیی وڵاتاندا له پله‌ی 21ه‌میندایه و 547 هه‌زار و 215 توشبوی هه‌یه، كه 12 هه‌زار و 167یان گیانیانله‌ده‌ستداوه، چاكبونه‌وه‌ش له سه‌روو 476 هه‌زاره‌وه‌یه.