محەمەد بوخەیتی ئەندامی مەكتەی سیاسی حوسییەكان سەبارەت بە ئامادەییان بۆ دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ سعودیەو راگرتنی شەڕەكانی نێوانیان رایگەیاندوە، پێشوازی لە دەستپێشخەریی میسر دەكەن و بە ئەرێنییەوە دەڕواننە هەر هەوڵێكی راستگۆیانەی میسر بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ و كەمكردنەوەی مەینەتییەكان و خۆشكردنی رێگە بۆ ئاشتییەكی بەردەوام و گشتگیر.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئاشتی لەگەڵ سعودیە هەڵبژاردنێكی ستراتیژییە بۆیان، هەروەها پێشوازی لە بەردەوامی كەناڵەكانی پەیوەندیی نێوان سەنعاو ریاز دەكەن و دەیانەوێت قاهیرە ببێتە شوێنی میوانداریی دانوستانە راستەوخۆكان بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان.
جێی ئاماژەیە، چەندین رۆژە شەڕو پێكادان لە نێوان حوسییەكان و هێزەكانی یەمەن بە پاڵپشتی راستەوخۆی سعودیە بەردەوامە بەوهۆیەوە بە سەدان كەس كوژراون و بریندار بون.