نهوا
بهرپرسی لیژنهی ناوچهی پارتی له سهید سادق دهڵێت، دهستی ناحهز تێكهڵ به خۆپیشاندهران بووه و دهیانهوێت رهوشهكه به ئاقاری خراپدا ببهن.
جەلال نەریمان بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لە سەیدسادق، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبهكهی ڕاگەیاند: "زیاتر لە دووهەزار کەس هاتنە سەرمان بە تەقە و فڕێدانی ئاگر و بەرد ڕووە و ناوچەمان''.
جەلال نەریمان دەڵێت: "دەستی ناحەزان تێکەڵ بە خۆپێشاندان بووە و دەیانەوێت ڕەوشەکە بە ئاقاری خەراپدا بەرن بە هەڵکوتانە سەر بارەگا حزبییەکان و سووتاندنیان''.
ئاماژەی بەوەش کرد: "تەقەیەکی زۆر لە بارەگای ناوچەمان کرا بە چەکی کڵاشنکۆف و دەمانچە و ''هوتافی بیانکوژن'' دەوترایەوە لە هەموو لایەکیشەوە ئاگر و بەردیان بۆ فڕێ دەداین و چەندین کەسمان بریندار بوون''.
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی زیاتر وتی: "ئەوە خۆپێشاندان نییە، ئەوە دەستی لەپشتە بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامیی کوردستان، ئەگەرنا خۆ ناوچەی پارتی مووچەی تێدا دابەش ناکرێت، ئێمە خوێنی ڕۆڵەکانی خۆمان خۆش دەوێت، بۆیە هیچ کاردانەوەیەکی وامان نەبوو کە قوربانی بکەوێتەوە، بۆیەش لیژنەی ناوچەمان سووتێندرا''.