نەوا-
ئەمرۆ دووشەممە 21ی ئەیلول، لە ڕێوڕەسمێكدا لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای هەرێم یەكگرتنەوەی تەواوەتی هێزەكانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندرا.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لە ڕێوڕەسمەكەدا ئاشكرایكرد، تەواوی هێزەكان لە 11 فیرقەی سەربازی و دوو هێزی پشتیوانی و یەكەی كۆماندۆ و دوو دەڤەری سەربازیدا ڕێكخراونەتەوە و پڕۆسەكە بە سەركەوتوی كۆتاییهاتوە.
وەزیری پێشمەرگە جەختیكردەوە، ئەمە وەرچەرخانێكی مێژوییە و خەونی لەمێژینەی گەلی كوردستان بۆ بونی سوپایەكی نیشتمانی بوە بە واقیع و دامەزراوەیی.
لەی خۆشیەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم ئاماژەی بەوەكرد كە ئەم پڕۆسەیە لە ساڵی 2016وە لەسەر دەستی مەسعود بارزانی دەستیپێكردوە و ئامانج لێی بونیادنانی هێزێكی نیشتمانی بوە دور لە ناكۆكی حزبی.
هاوكات، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش ڕایگەیاند، یەكخستنەوەی پێشمەرگە لە كارنامەی كابینەی 9دا بەڵێنێكی سەرەكی بوە و كاركردنی بەردەوام لەگەڵ هاوپەیمانان، ئەمڕۆ ئەو ئامانجە هاتە دی و پێشمەرگە بوە هێزێكی دەستوری لە چوارچێوەی سیستەمی بەرگری عێراقدا كە زامنی ئاشتی و سەقامگیری دەبێت.
مەسرور بارزانی ، داوا لە حكومەتی فیدراڵ دەكات هاوكاریان بێت بۆ پاراستنی مافەكانی پێشمەرگە و یەكخستنی موچە و شایستە داراییەكانیان لەگەڵ هاوتاكانیان لە سوپای عێراق، چونكە بەپێی دەستور پێشمەرگە بەشێكە لە سیستەمی بەرگری و پێویستە هەمان مافیان هەبێت.