نه‌وا
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵه‌وه له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌و قه‌زایه گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و گه‌نجه ناوی ئاده‌م یه‌حیایه و به گوله برینداربووه و دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان لانی كه‌م سێ خۆپیشانده‌ری دیكه له چه‌مچه‌ماڵ برینداربوون.
له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی سه‌ید سادقیش كه تیایدا ژماره‌یه‌ك له باره‌گای حزبی و حكومی سوتێنران، چه‌ند خۆپیشانده‌رێك برینداربوون.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندان چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه و له هه‌ندێك شوێن به‌تایبه‌تی له پیره‌مه‌گرون، سه‌ید سادق، چه‌مچه‌ماڵ و رانیه گرژی و ئاڵۆزی دروست بووه.