بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەوە ئاگر لە دوو بیرە نەوتی كەركوك كەوتەوە

09/12/2020

نەوا
بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقاندنەوەی دوو بۆمبی چێنراو لەناو كێڵگەی نەوتی خەبازە لە پارێزگای كەركوك، ئاگر لە دوو بیرە نەوت كەوتەوە.
سەرچاوەیەك لە قەزای دوبز لە باكوری خۆرئاوای كەركوك، كە نەیویستوە ناوی ئاشكرابكات، بە ئاژانسی ئەنادۆڵی وتوە "بەیانی ئەمڕۆ دوو بۆمبی چێنراو لەناو كێڵگەی نەوتی خەبازە تەقیونەتەوە و بەهۆیەوە ئاگر لە دوو بیرە نەوت كەوتوەتەوە".
سەرچاوەكە وتوشیەتی "تیمەكانی ئاگركوژێنەوە گەیشتونەتە شوێنی تەقینەوەكە و سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group