نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆری كوردستان دانپێدانانی تۆمه‌تبارێكی هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه چوار كه‌س ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی هێرشه‌كه بوون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی دژه‌تیرۆری كوردستان دوای هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی شه‌وی 15 ی شوباتی سه‌ر هه‌ولێر كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س و برینداربوونی حه‌وت كه‌سی تر هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌رێم ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه موشه‌كه‌كانی لێوه هه‌ڵدراون.
راشیگه‌یاندووه، كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه هێرشه‌كه چوار ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی هه‌بووه و توانیویانه یه‌كێكیان به ناوی حه‌یده‌ر حه‌مزه عه‌باس مسته‌فا به‌یاتی ده‌ستگیر بكه‌ن.
باسی له‌وه‌شكردووه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵه‌وه تۆمه‌تبارێكی تر ده‌ستگیركراوه و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سه‌كه‌ی تر به‌رده‌وامن.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستانەوە
دوای یٔەوەی شەوی 2021/2/15 هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر شاری هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هەولێر، کە ژمارەیان 14 مووشەک بوو و بووە هۆی گیانلەدەستدانی بەڵێندەرێکی بیانی و هاووڵاتییەکی عێراقی و برینداربوونی 5 سەربازی یٔەمریکی و دوو هاووڵاتیی سڤیل، هێزە یٔەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کرد و لە سەرەتادا، یٔەو کیایەی هەڵگری رووکێتەکان بوو، دۆزرایەوە و سەرەداوی باش بە دەست هێزە یٔەمنییەکان کەوت. لە یٔەنجامدا دەرکەوت چوار کەس یٔەنجامدەری سەرەکیی هێرشە تیرۆریستییەکە بوونە، کە توانرا یەکێك لە یٔەنجامدەرە سەرەکییەکانی هێرشەکە بەناوی (حەیدەر حەمزە عەباس مستەفا بەیاتی) دەستگیر بکرێت کە دانی بە تاوانەکەی نا و بەشێوەیەکی تەواو، باسی لە چۆنیەتی یٔەنجامدانی هێرشەکە کرد.
لە دوای هاوبەشکردنی یٔەنجامی لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەزگا یٔەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵ و هاوپەیمانان، یٔەنجامدەرێکی دیکەی هێرشەکە لەلایەن دەزگا یٔەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستگیر کرا. دوو تاوانباری دیکەش ماون کە هەوڵ و بەدواداچوونەکان بەردەوامن لە لایەن دەزگا یٔەمنییەکانەوە بۆ دەستگیرکردنیان، لەبەر یٔەم هۆکارەش لە دانپێدانانەکانی (حەیدەر حەمزە بەیاتی) ناوی یٔەنجامدەرانی دیکە، لادراوە و یٔاشکرا نەکراوە.
( حەیدەر حەمزە بەیاتی) لە دانپێدانانەکەیدا بە وردەکارییەوە باس لە چۆنیەتی یٔامادەکارییەکان و یٔەنجامدانی هێرشەکە لە رۆژی 15ی شوباتی 2021 دەکات.
لێرەوە هاونیشتمانیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە لەوەی، هێزە یٔەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە راپەڕاندنی یٔەرکەکانیان لە پاراستنی یٔاسایش و یٔارامی هەرێمی کوردستان، چالاکانە بەردەوامن و هەموو هەوڵ و پیلانێکیش بۆ تێکدانی یٔارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان پووچەڵ دەکەنەوە.
یٔەمەش دەقی دانپێدانانی (حەیدەر حەمزە عەباس مستەفا بەیاتی)یە کە یەکێکە لە تاوانبارە سەرەکییەکانی هێرشە مووشەکییەکەی شاری هەولێر: