نه‌وا
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە ئەجێندا و بەرژەوەندی هیچ لایەک و دوور لە فشاری تاک و لایەنە سیاسیەکان، بڕیار لە سەر هەموو کەیسەکان بدات و هیچ کەیسێکیش پشتگوێ نەخرێت.
جوتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه كه‌یسه‌كانی راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی و " تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی" له‌و كه‌یسانه‌ن كه نابێت پشتگوێ بخرێن و داواشی له هه‌موو لایه‌ك كردووه، خۆیان نه‌كه‌نه جێگره‌وه دادگاكان.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌رێم كردبوو بۆ به‌لاڕێداربردن و دیزه به‌ده‌رخۆنه‌كردنی كه‌یسی هێرشكردنه سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د.
ڕاگەیاندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە ئەجێندا و بەرژەوەندی هیچ لایەک و دوور لە فشاری تاک و لایەنە سیاسیەکان، بڕیار لە سەر هەموو کەیسەکان بدات و هیچ کەیسێکیش پشتگوێ نەخرێت، لە وانە کەیسی ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی. داواش لە هەموو لایەک دەکات، خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2021/3/3