نهوا
سهرۆكی حكومهتی ههرێم رایگهیاند، بڕێكی دیكهی هاوكاری وهك هاندان بۆ تیمی بهرهنگاربوونهوهی كۆرۆنا خهرج دهكهن.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی تەندروستی، له پهیامێكدا ریگهیاندووه،"لە ڕۆژی جیهانی تەندروستیدا، سوپاسی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکەین و پشتیوانیان دەبین بۆ بە جێگەیاندنی ئەرک و کاری ڕۆژانهیان".
راشیگهیاندووه، "بڕێکی دیکەی هاوکاری وەک هاندان بۆ تیمی بەرەنگاربوونەوە خەرج دەکەین، هیوادارین هاووڵاتیان زیاتر پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن".
رۆژی 7ی نیسانی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانی هۆشیاری تەندروستی دیاریکراوە و ساڵانە بە سەرپەرشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی یادی ئهو رۆژه دەکرێتەوە.