نه‌وا
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، خوێندن له سه‌رجه‌م قوتابخانه و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به په‌روه‌رده به حكومی و ئه‌هلییه‌وه راده‌گیرێت باسی له‌وه‌شكرد، ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان ئاسایی ده‌كرێته‌وه.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له سه‌روبه‌ندی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان، ژماره‌یه‌ك بڕیاری خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا ده‌ركران.
به‌پێی بڕیاره‌كان، خوێندن له سه‌رجه‌م قوتابخانه و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به په‌روه‌رده به حكومی و ئه‌هلییه‌وه راده‌گیرێت و ته‌نیا به رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كه خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وه‌ك خوێندنی پێشوو به سیستمی ئاوێته به‌رده‌وام ده‌بێت و پراكتیك له هۆڵی خوێندن ده‌بێت.
هه‌ر به پێی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان ئاسایی ده‌بێته‌وه و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌وامه.
ده‌قی بڕیاره‌كان:
یه‌كه‌م: فه‌رمان به پارێزگا و به‌رپرسه ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كراوه رێكار دژی نه‌به‌ستنی ماسك بگرنه به‌ر.
دووه‌م: مه‌راسیمه ئاینییه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان سنووردار ده‌كرێن.
سێیه‌م: خوێندن له سه‌رجه‌م قوتابخانه و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به په‌روه‌رده به حكومی و ئه‌هلییه‌وه راده‌گیرێت و ته‌نیا به رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌وام ده‌بێت.
چواره‌م: سنووره‌كانی هه‌رێم به رووی شاره‌كانی عێراق وه‌ك پێشتر ده‌بێت.
پێنجه‌م: خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وه‌ك خوێندنی پێشوو به سیستمی ئاوێته به‌رده‌وام ده‌بێت و پراكتیك له هۆڵی خوێندن ده‌بێت.
شه‌شه‌م: شوێنه گشتییه‌كان سنووردار ده‌كرێن و هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت داده‌خرێت و خاوه‌نی سزا ده‌درێت.
حه‌وته‌م: فه‌رمان به پارێزگا و به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییه‌كان كراوه رێگه به هیچ گردبوونه‌وه‌یه‌كی خه‌ڵك نه‌ده‌ن و پرسه قه‌ده‌غه‌یه و رێكار له دژیان وه‌ربگرن.
هه‌شته‌م: ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌وامه.
نۆیه‌م: ئه‌م بڕیارانه له 12ی 4ی 2021ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن.