ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لەئەنجامی كاریگەری و هاتنی بارستە هەوایەكی فێنك لەدەریای ناوەڕاستەوە رۆژی چوارشەمە 24-6 پلەكانی گەرما لەسەرجەم ناوچەكانمان بەراورد بە رۆژی سێشەممە 4 تا 5 پلە نزمدەبنەوەو كاریگەری ئەو گەرمایە كەمدەبێتەوە كە ماوەی چەند رۆژێكە لەسەر ناوچەكان جێگیربوە.
ئەو شارەزایەی كەشناسی باسی لەوەشكردوە، وە بای باشوری رۆژئاوا كاتەكانی دوای نیوەڕۆ هەندێ چالاك دەبێت و ئەگەر هەیە تا ناوەڕاستی هەفتەی ئاییندە كاریگەرییەكانی ئەو بارستە هەوایە بەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستانەوە بەردەوامی ببێت و پلەكانی گەرما نزمتر ببنەوە .