نەوا-
بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی عێراق رایگەیاند: لەگەڵ هەرێمی كوردستان گەیشتوونەتە رێككەوتنی سەرەتایی لە بارەی یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان هەردوولا.
لیوا تاریق ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی عێراق رایگەیاند: هەرێمی كوردستان دەستیكردوە بە كاركردن لەگەڵ هەمان كۆمپانیای عێراقی، كە ماوەی 10 ساڵە ئێمە كاری لەگەڵدا دەكەین تایبەت بەدروستكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل.
راشیگەیاند: رێكەوتنێكی سەرەتایی هەیە لەگەڵ هاتووچۆی هەرێم، بۆ یەكخستنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل لەنێوان ناوەند و هەرێمدا، هەندێك وردەكاری بچوك ماون كە رێكەوتنی كۆتاییان لەسەر بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەئێستادا خزمەتگوزاری هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان كار لەسەر هەمان سیستمی كۆن دەكەن كە پەنجەمۆر بە واژۆی ئەفسەری تۆماركردن لەخۆ دەگرێت، كە ئەو شێوازە لە ساڵانی رابردودا لە عێراق كاری پێدەكرا.