خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەكان بڵاوكرایەوە

26/07/2021

نەوا-
بەپێی خشتەیەكی موچەی وەزارەتی دارایی لە ماوەی هەفتەیەكدا موچەی مانگی تەموزی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی خشتەكە رۆژی سێ شەممە موچەی وەزارەتەكانی پێشمەرگە، دارایی و ناوخۆ، یەكەكانی 70 و 80، پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن و لیوای نەوت و رەگەزنامە دابەشدەكرێت.
دابەشكردنی موچە لە رۆژانی داهاتوو جگە لە هەینی بەردەوام دەبێت و رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دووی ئاب بە دابەشكردنی موچەی خانەنشینی شارستانی كۆتایی بە دابەشكردنی موچەی سەرجەم شوێنەكان دەهێنرێت.
رۆژی یەكشەممە حكومەتی هەرێم كۆتاییهاتنی لێبڕینی موچەی راگەیاند و رۆژی دووشەممە بە دابەشكردنی موچەی وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی تەمووز كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group