ڕۆژێك پشووی فەرمی لە هەرێم راده‌گه‌یه‌نرێت

12/10/2021

نه‌وا

بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژێكی هەفتەی داهاتوو بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر ئیسلام (د.خ) دەبێتە پشووی فەرمی.

 بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە پەڕلەمانی كوردستان پەسەندی كردووە، هەموو ساڵێك ڕۆژی (12ی ڕەبیع الاول)ی كۆچی بەبۆنەی ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) دەبێتە پشووی فەرمی.
هاوكات بەپێی ڕۆژمێری كۆچی، كە وڵاتی سعودیە بڵاویكردۆتەوە و لە هەرێمی كوردستانیش كاری پێدەكرێت، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە یەكەم ڕۆژی مانگی (ربیع الاول) دیاریكرا، به‌و پێیه‌ش ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دەكاتە (12ی ربیع الاول) و ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام ده‌بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group