مەسعود بارزانی هەڕەشەی بوون بە ئۆپۆزسیۆن دەكات

پێش 1 هەفتە

نەوا-
مەشعان جبوری ئەندامی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای كرد، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێی راگەیاندووە، بەشداری هیچ حكومەتێك ناكەن چوارچێوەی هەماهەنگی پێكیبهێنێت.
مەشعان جبوری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەبارەت بەوەی كە كێ بكەن بە هاوپەیمانیان وانە فێربوون و رێنماییشیان لە مەسعود بارزانی وەرگرتووە لەو بارەیەوە.
رونیشیكردووەتەوە، مەسعود بارزانی ناچێتە حكومەتێكەوە چوارچێوی هەماهەنگی شیعەكان پێكیبهێنێت، بەراشكاوی ئەوەی پێ وتووە ئەوان بۆردومانیان دەكەن و درۆیان لەگەڵدا دەكەن موشەك و درۆنیان ئاڕاستە دەكەن، بۆیە كاریان لەگەڵدا ناكات.
ئەو پەرلەمانتارە لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی، سەرۆكی پارتی ئەوەشی پێ وتووە لە ئەگەری پێكهێنانی حكومەت لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە دەبنە ئۆپۆزسیۆن، هیچ وەزارەتێك وەرناگرن و ناشیدەنە هیچ لایەنێكی دیكەی كوردی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group