شارەزایەكی كەشناسی: دوو شەپۆلی تری بەفر و باران بەڕێوەیە

22/01/2022

نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی پێشبینیەكانی بۆ چەند رۆژی داهاتوو و ئاشكرا كرد و دەڵێت، رۆژی دووشەمە 24ی 1ی 2022 شەپۆلێكی تری بەفروباران روو لە ناوچەكە دەكات، دواتریش رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە شەپۆلێكی تر دەست پێدەكات.
ئاراس جەبار بە میدیاكانی وتووە، لە رۆژی دووشەمە 24ی 1ی 2022 شەپۆڵێكی لاواز و كورتخایانی بەفر و بارانبارین ناوچە شاخاویەكانی سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێر دەگرێتەوە بە شێوەی بارینی بەفر بە رێژەیەكی كەم لەناوچەی شاخاویدا و لەسەنتەری شار و ناوچە نزمەكانیشدا بارانێكی كەم ئەگەری دەبێت.
ئەو شارەزا كەشناسیە باسی لەوەش كردووە، ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان كاریگەری نابێت .
رونیشیكردووەتەوە، هەروەها پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی چوارشەمە و پێنجشەمە شەپۆڵێكی مامناوەندی بەفر و باران هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و كاریگەریەكانی بەشێوەی بەفر بارینی چڕ لەناوچە شاخاویەكاندا دەبێت و ئەگەری بارینەوەی بەفریش لەناو سەنتەری شاری سلێمانی و دهۆكدا دەبێت، لەگەڵ بارینی باران بەرێژەی باش و مامناوەند لەناوچە نزمەكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group