سبەینێ دەست بە دابەش كردنی موچە دەكرێت

24/01/2022

نەوا
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان دەست بە دابەش كردنی موچە بەبێ‌ لێبڕین دەكات و رۆژی سێشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەكات.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەكانی كردووە، رۆژی سێشەممە 25ی 1ی 2022  موچەی مانگی یەكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم دابەش دەكرێت.
بەپێی زانیاریەكان، رۆژی چوارشەممەش موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و رۆژی پێنجشەممە موچەی یەكەكانی 70 و 80ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە میدیاكانی وتووە، دابەشكردنی موچە بەبێ لێبڕین دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group