دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبۆوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی مەرجەكانی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق و وادەی هەڵبژاردنی.
بەپێی راگەیەنراوێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەو كۆبونەوەیەدا چەند بڕیارێك دراون لەوانە، لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 31-1 ناوی ئەو كەسایەتیانە ئاشكرا بكرێن كە خۆیان كاندیدكردوە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق كە مەرجە یاساییەكانیان تیادایە دوایئەوەی رێوشوێنەكانی خۆكاندیدكردنیان كۆتاییپێهاتوە بەپێی حوكمەكانی یاسای خۆكاندیدكردنی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق ژمارە 8ی ساڵی 2012.
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا ئاماژەكراوە بەوەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی 7-2ی داهاتوی دیاریكردوە بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق.