هۆشدارییەك لە كەشناسی هەرێمی كوردستانەوە

22/05/2022

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هۆشداریدا لەبارەی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، لەئەنجامی كاریگەری  دروستبونی ناسەقامگیریەك لەسەر بەشێك لە ناوچەكانی باشوری رۆژئاوای عیراق بەتایبەتی پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی تۆزو خۆل زۆربەی ناوچەكانی عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بگرێتەوەو كاریگەریی ئەم خۆڵبارینە لە رۆژی دووشەممە 23-5 چڕبێتەوە لەسەر ناوچەكەمان و ئاستی خۆڵبارین لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر جیاواز دەبێت.
كەشناسی هەرێم راشیگەیاندوە، لەگەڵ بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵ خێرایی با زیاد دەكات لە كاتی زیادبونی خێرایی بادا پێشبینی دەكرێت ئاستی خۆڵبارین گۆڕانكاری بەسەر بێت لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر واتە هەندێ ناوچە تۆزوخۆڵی زیاتر دەبێت لەچاو ناوچەیەكی ترو سنوری پارێزگای دهۆك ئاستی خۆڵبارینی كەمتر دەبێت بە بەراورد بە ناوچەكانی تر.
ئاماژەشیكردوە، رۆژی سێشەممەی داهاتوو كاریگەری خۆڵبارین بە ئاستی كەمتر لەسەر ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت و رۆژی چوارشەممە ئەم خۆڵبارینە لەسەر ناوچەكەمان كۆتایدێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group