گرتەیەكی ڤیدیۆیی چەندین نهێنی سەركردەیەكی داعشی ئاشكرا كرد

02/07/2022 عێراق

بەهۆی دانپیادانانی سەركردەیەكی دەستگیركراوی داعشەوە، لەچەند رۆژی داهاتوودا جارێكی تر لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی بێسەرشوێنبوانی قەسابخانەی سپایكەر دەسپێدەكاتەوە كە چەكدارانی داعش هەشت ساڵ پێش ئەنجامیاندا. دوای ئەوەی سەركردەیەكی داعش بەناوی زرخام ئەبو حەیدەر لەلایەن ئاسایشی حەشدی شەعبیەوە دەستگیر دەكرێت و یەكێكە لە جێبەجێكارانی ئەو تاوانە دەستكرا بە لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەو سەركردەیەی داعش دانیناوە بەوەدا كە خۆی 600 كەسی كوشتوەو لەناو موبایلەكەشیدا گرتەیەكی ڤیدیۆیی بۆتە بەڵگە لەسەری كە خۆی بەشداری لە كوشتنی ئەو سەربازانەدا داكات كە مەزەندە كراوە بە 2 هەزار سەرباز.
هەروەها رۆژنامەی سەباحی عیراقی بڵاویكردۆتەوە كە دانپیادانانی ئەو سەركردەیەی داعش چەندین گۆڕی بەكۆمەڵی تری بۆ ئاشكرا كردون كە تائێستا پێی نەزانراوە.
بنكەی سەربازی سپایكەر دەكەوێتە پارێزگای سەڵاحەدین كە هێزی ئاسمانی عیراق لەخۆدەگرێت و دوای هێرشەكەی داعش ئەو سەربازانەی لەو بنكەیەدا بوون ویستیان بە جلوبەرگی مەدەنییەوە بگەڕێنەوە، بەڵام لەسەر رێگاكەیان كەوتنە كەمینێكی داعشەوەو دواتر بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر گواستنیانەوەو ژمارەیەكیان بە دەستڕێژی گوللـە كوشت و بەشێكیشیان فڕێدایە ناو روبارەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group