پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنی 5 هەزار كەس دەستی پێكرد

03/07/2022

نەوا-
حوسێن حەمە كەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند، لەمڕۆوە پرۆسەی پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن بۆ 5 هەزار كەس دەستپێدەكات و یەك مانگ بەردەوام دەبێت، موچەی هیچیان لە 350 هەزار دینار كەمتر نابێت.
حوسێن حەمە كەریم بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، لەمڕۆوە پرۆسەی پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن دەستپێدەكات و تاوەكو یەك مانگ بەردەوام دەبێت، دواتر سەیری فۆڕمەكان دەكرێت و دوای دامەزراندن دەچنە خول و تاقیكردنەوەیان پێدەكرێت و كێ لەو تاقیكردنەوانە دەربچێت خاڵەكانی زۆربوو ئەوان وەردەگیرێن.
رونیشیكردووەتەوە، ئەو كەسانە دەبنە سەرپەرشتیاری پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت و ئەوەش بەپێی گرێبەستێك دەبێت، كە وەزارەت ئامادەی كردووە كە مافی پرۆژە و سەرپەرشتیاران دەستەبەر بكرێت، كە موچەیان نابێت لە 350 هەزار دینار كەمتربێت و ئەوەی دیكەش بەپێی بڕوانامە و پسپۆری و لێهاتووی موچەیان بۆ دیاری دەكرێت.
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ وتوشیەتی، ئەوانەی فۆڕمەكە پڕدەكەنەوە پێویستە دەرچووی بەشەكانی كشتوكاڵ یاخود فێتەرنەری بن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group