هۆشداری لە مایەپوچبوونی عیراق دەدرێت

06/07/2022 عێراق

نەوا-
موزهر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق هۆشداری دەدات لەوەی، مەترسی هەیە دوای كۆتایی جەنگی نێوان روسیاو ئۆكرانیا جارێكی تر نرخی نەوت هەرەس بهێنێتەوەو عیراقیش توشی مایەپوچبونی دارایی ببێت.
موزهەر محەمەد لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە،  گومانی تێدانییە كە نرخی نەوت دادەبەزێتەوە و لەو ئاستەی ئێستادا نامێنێتەوە كە بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان روسیاو ئۆكرانیا زۆر هەڵكشاوە.
پێشی وایە، پێویستە عیراق سود لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وەربگرێت و پرۆژەكانی پەرەپێدان و وەبەرهێنان جێبەجێ بكات، چونكە نرخی نەوت دادەبەزێتەوە و عیراقیش تووشی قەیرانی دارایی دەبێتەوە.
راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق هۆشداریش دەدات لەوەی، كە بەهۆی دووبارە دابەزینەوەی نرخی نەوت عیراق روبەڕووی مایەپوچبوون دەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group