هێرش بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان لە هورمز زیادیانكردوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەپێی راپۆرتێكی بازرگانی دەریایی بەریتانیاو سەرچاوەكانی ئاسایشی دەریایی نێودەوڵەتی لە ماوەی نێوان 5 تا 12/10 لە گەروی هورمزو دەوروبەری لانیكەم 14 حاڵەتی هێرش یاخود هەوڵی هێرشكردن و رێگرییكردن تۆمار كراون.
بەپێی راپۆرتەكە دەركەوتوە لەمانگی تەمموزی رابردوەوە لەكاتی دەستپێكردنەوەی جەنگی نێوان ئەمریكاو ئێران هێرشەكان بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیانكردوە، هەر لەو ماوەیەدا لە گەروی هورمز لانیكەم 12 هێرش بۆ سەر كەشتیی نەوتهەڵگرو كەشتییە بارهەڵگرەكان تۆمار كراون، لە مانگی ئابیشدا لانیكەم 10 كەشتی بەهۆی هێرشی موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كراونەتە ئامانج.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group