دەستپێكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبون لە قۆناغی كۆتاییدایە

07/08/2022

نەوا-
محەممەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئاشكرای كرد، ئەم مانگە دەست بە دروستكردنی 20 هەزار یەكە نیشتەجێبوونەكە دەكەن.
محەممەد شوكری بە میدیاكانی سەربە پارتی وتووە، بڕیارە ئەم مانگە دەست بە جێبەجێكردنی دروستكردنی 20 هەزار یەكە نیشتەجێبونەكە بكرێت و هەوڵدەدرێت بە كەمترین ماوە تەواوبن.
رونیشیكردووەتەوە، یەكە نیشتەجێبونەكان لە هەر چوار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان، راپەڕین، سۆران و زاخۆ دەبن و بەیەكەوە دەست بە دروستكردنیان دەكرێت.
لای خۆشیەوە هەڤاڵ سدیق بەڕێوەبەری گشتی مۆڵەتدان لە دەستەكە وتویەتی، بەپێی خەمڵاندنەكانی ئەوان بۆ هەر مەترێك 250 بۆ350 دۆلار تێچوەكەی دەبێت، رووبەری یەكەكانیش 3 جۆرن، 80 مەتری، 100 مەتری و 120 مەتری، بۆ ئەوانەی سەڵتن تەنیا مافی ئەوەیان هەیە 80 مەترییەكە هەڵبژێرن، یەكەكان شوقە دەبن كە لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان 8 نهۆمی و لە قەزایەكانیش 3 نهۆمی دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group