سۆران عومەر: ئەم كارەساتە لە سلێمانی راگرن (ڤیدیۆ)

18/09/2022

نەوا-
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عیراق داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات، دیاردەی نێربازی و هاوڕەگەزبازی كە بە ئاشكرا لەسەر شەقامێكی سلێمانی دەكرێت رابگرن.
سۆران عومەر گرتەیەك ڤیدیۆی بڵاوكردووەتەوە كە دەڵێت شەوی رابردوو خۆی تۆماری كردووە و نوسیوشیەتی، ئەمەی دەیبینن شەقامێكی سەرەكی شاری سلێمانیە، شەوانە بۆتە شوێنی مامەڵەی قێزەونترین تاوان كە نێربازی و هاوڕەگەزبازییە، دەیان گەنج لەوێن لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبیلانە سەردەكەون و دەبرێن.
باسی لەوەش كردووە، ئەمە تاوانێكی ئاشكرایە بەپێش چاوی خەڵكەوە لەسەر شەقام ئەنجام دەدرێت، كە یاسا توندترین سزای بۆ داناوە، هەروەك شەریعەتیش توندترین سزای بۆی هەیە.
ئەو پەرلەمانتارە لە بەشێكی تری نوسینەكەیدا جەختی لەوە كردووەتەوە، لە رابردودا ئاسایشی سلێمانی ئەوكەسانەی دەستگیر كرد، بەڵام بەداخەوە قونسوڵخانەی چەندین وڵات هاتنە دەنگ و بەرگریان لەم تاوانە پیسە بێزراوە كرد كە هەندێ كەس و رێكخراو بە پاڵپشتی دەرەكی بانگەشە بۆ ئەم فاحیشەیە دەكەن بە دروشم و وێنە و كردار، داواكارو لەلایەنی پەیوەندیدار ئەم كارەساتە راگرێت.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group