لەشاری گەیلان زیاتر لە 700 خۆپیشاندەر دەستگیر دەكرێن

24/09/2022 جیهان

هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەك خۆپیشاندەر لەشاری گەیلان دەستگیر دەكەن.
راگەیاندنەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویانكردۆتەوە، هێزە ئەمنییەكان لەشاری گەیلان زیاتر لە 700 خۆپیشاندەریان دەستگیر كردوە.
هەروەها ئاژانسی تەسنیمی ئێران لەزاری عەزیزوڵڵا مالكی بەڕێوەبەری پۆلیسی گەیلان بڵاویكردۆتەوە، 739 خۆپیشاندەر لەلایەن هێزی چالاكییە مەدەنییەكان دەستگیر  كراون كە لەنێویاندا 60 یان ژنن.
پێشتر ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاندبو، پێویستە بەتوندنی مامەڵە لەگەڵ ئەوانەدا بكرێت كە هەوڵی تێكدانی ئاسایشی گشتی دەدەن، هەروەها جیاوازیش بكرێت لەنێوان ئەوانەی دەیانەوێت ناڕەزایی دەببڕن لەگەڵ ئەوانەی كە دەخوازن ئاسایش و سیستمی گشتی پەكبەخەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group