سوپای پاسداران زانیاری لە بارەی هێرشەكانی ئەمڕۆ ئاشكرا كرد

28/09/2022

نەوا-
سوپای پاسدارانی ئێران زانیاری لەسەر هێرشەكانی سەر بارەگای حزبە كوردیەكانی رۆژهەڵات لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد و تێیدا هاتووە، لە رێگەی موشەك و درۆنی بۆمڕێژكراوەوە ئەنجام دراون.
قەرارگەی حەمزە كە بنكەی سەرەكی لە شاری ورمێیە  بڵاویكردووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆ چوارشەممەی سەر حزبە ئۆپۆزسیۆنەكان موشەكی "خاڵ پیكی 360"ی هێزی وشكانی سوپای پاسداران و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو بەكارهاتوون.
رونیشكراوەتەوە، دوابەدوای هەوڵی ئەو حزبانە بۆ ئاژاوەگێڕی و دروستكردنی نائارامی، زنجیرە ئۆپەراسیۆنێكیان لە دژیان دەستپێكردووە و تاوەكو ئێستاش بەردەوامە.
قەرارگەی حەمزە جەختی لەوەش كردووەتەوە، تاوەكو نەهێشتنی هەڕەشەی ئەم هێزانە و هەنگاوی كاریگەریی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان نەبینین بۆ جێبەجێكردنی پابەندی و بەرپرسیارێتی خۆیان ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group