نەوا
دوای ئەوەی هەوڵی دەستدرێژی بۆ سەر كچەكەی دەدات، كەسێك لە پارێزگای نەجەف لەلایەن براكەیەوە كوژرا، كە ئالودەبووی ماددە هۆشبەرەكانیش بووە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای نەجەف ئاشكرای كردووە، لە ناوچەی "سەهلە"ی سەربە قەزای كوفە لە ناوەڕاستی پارێزگای نەجەف گەنجێكی تەمەن 30 ساڵ تەقەی لە براكەی كردووە و كوشتوویەتی.
رونیشیكردووەتەوە، هۆكاری كوشتنەكەی ئەوە بووە كە براكەی ماددە هۆشبەرەكانی كێشاوە و هەوڵی داوە دەستدرێژی بكاتە سەر كچەكەی، سەرەڕای ئەوەش كێشەی زۆری بۆ دانیشتوانی ناوچەكە دروست كردووە.