شەپۆلێكی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

21/11/2022

نەوا
شارەزایەكی كەشناسی بڵاویكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان لە رۆژی هەینییەوە شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی لە بڵاوكراوەیەكدا رایگەیاندووە، سبەینێ سێشەممە ئاسمانی هەرێم لە ئەنجامی هاتنی هەوری بەرزی Cirrus لە دەریای ناوەراستەوە بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
رونیشیكردووەتەوە، پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت لە ئاراستەی باشوری رۆژهەڵاتەوە .
هەر بەپێی ئەو پێشبینییانە، تاوەكو رۆژی پێنجشەمە كەش بەشێوەیەكی سەقامگیر جێگیر دەبێت و لە رۆژی هەینیەوە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانمان دەگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group