داواكراوێكی ژن دەستگیركرا كە خۆراكی بۆ چەكدارانی داعش بردوە

04/02/2023 عێراق

نەوا-
شانەی ئەمنی عیراق دەستگیركردنی داواكراوێكی ژنی لەشاری بابل راگەیاند كە دەستگیرۆیی چەكدارانی داعشی كردوە.
لە راگەیەنراوێكدا شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی لەدەزگای هەواڵگری پێیان گەیشتوە، فەرماندەیی پرۆسەكانی كەربەلاو هێزێكی لیوای مغاویر بەهاوكاری هێزەكانی هەواڵگری و دژەتیرۆر بۆسەیەكی تۆكمەیان لەقەزای موسەیەب دانا بۆ دەستگیركردنی داواكراوێك بەمادەی 4ی تیرۆر كە كاری گواستنەوەو گەیاندنی خۆراك و كەلوپەلی تەندروستی و چەند پێداویستیەك بوە بۆ چەكدارانی داعش.
راشیگەیاندوە، توانراوە لەو بۆسەیەدا ئەو داواكراوە دەستگیر بكەن و رادەستی ئەو لایەنەی بكەن داوایكردوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group