كاتی دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتیان دیاری كرا

14/03/2023 عێراق

نەوا - 
بەپێی زانیاریەكانی وەزارەتی بازرگانی عیراق رۆژی 18ی مانگ بەشە خۆراك دابەش دەكرێت كە تایبەتە بە مانگی رەمەزان و "هێلكە، ئاردی سفر، ئاردی گەنمەشامی و شەعریە"یش لەگەڵ پێكهاتەكانی تر دابەش دەكرێن.
وەزارەتی بازرگانی عیراق بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە رۆژی 18ی مانگ بەشە خۆراكی مانگانە تایبەت بە مانگی رەمەزان دابەش بكرێت، دوای گەیشتنی بە دەستی بریكارەكان راستەوخۆ دەدرێتە هاوڵاتیان.
لای خۆیەوە جاسم عامری یاریدەدەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاشكرای كردووە، سەرەڕای ماددە سەرەكیەكانی مانگەكانی پێشوو چەند چەند مادەیەكی تر دابەش دەكرێن.
سەبارەت بەو ماددانە هێمای بۆ ئەوە كردووە، وەك " تەبەقێك هێلكە بۆ هەر خێزانێك، پێنج كیلۆگرام ئاردی سفر، نیو كیلۆگرام ئاردی گەنمەشامی و كیلۆگرامێك شەعریە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group