ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی: رێككەوتن لەبارەی مادەكانی 13 و 14ی بودجە كرا

30/05/2023

 نەوا - 
عەلی دیفاعی وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عیراق رایگەیاند لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت رێككەوتنی بەرایی لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان كراوە، تەنیا داڕشتنەوەی كۆتایی ماوە و هەردوولا رێككەوتوون.
عەلی دفاعی بە میدیای پارتی وتووە، لە كۆبونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت رێككەوتنی بەرایی كراوە لەبارەی هەردوو مادەی 13 و 14 ی  پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی كە تایبەتن بە پشكی هەرێمی كوردستان، تەنیا داڕشتەی كۆتایی ئەو گۆڕانكارییانە ماوە كە لەبارەیەوە رێككەوتوون.
وتوشیەتی،  لەبارەی هەناردەكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێمی كوردستان، هەردوولا رێككەوتن بە هەماهەنگی بێت لەنێوان هەولێر و بەغدا لە رێگەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق "سۆمۆ".
هەر بەپێی قسەكانی وتەبێژەكەی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، هەروەها رێككەوتن لەسەر ئەوەشكراوە پارەی داهاتی نەوتی هەرێم لە هەژمارێكی بانكی تایبەتدا بێت و بە هەماهەنگی نێوان حكومەتی هەردوولا مامەڵەی پێوە بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group