نەوا –
شەوی رابردوو لەسەر شەقامی 150 مەترسی هەولێر، ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەك دەدات و دەیكات بە دوو كەرتەوە كە خەڵكی سوریایە.
بەپێی زانیارییەكان، شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی قەبارە گەورە لەسەر شەقامی 150 مەترسی و لە نزیك پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە كەسێكی داوەتە و كردوویەتی بە دوو كەرتەوە.
سەرچاوەكان باش لەوە دەكەن، ئەو كەسە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و لەدایكبووی ساڵی 1979یە و خەڵكی سوریایە، لە یەكێك لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون لە نزیك شوێنی رووداوەكە كرێكاری كردووە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار سەبارەت بە روداوەكە ئاشكرای كردووە، تیمەكانی ئاسایش و پۆلیسی هەولێر لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.