داهاتی نەوتیی مانگی 5 زیاتر بوە لە 7 ملیار دۆلار

01/06/2023 عێراق

نەوا-
وەزارەتی نەوتی عیراق داهاتی فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی ئایاری رابردو بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەپێی ئامارێكی سەرەتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)، بڕی نەوتی فرۆشراو لەمانی 5ی رابردودا گەیشتۆتە 10 ملیۆن و 463 هەزارو 387 بەرمیل كە داهاتەكەی گەیشتۆتە 7 ملیارو 306 ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژەشیكردوە، بڕی هەناردەكراوی نەوت لە كێڵگە نەوتیەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق گەیشتۆتە 102 ملیۆن و 206 هەزارو 413 بەرمیل و تێكڕای نەوتی هەناردەكراوی رۆژانە 3 ملیۆن و 305 هەزار بەرمیل بوە لە رۆژێكدا.
باسی لەوەشكردوە، تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك نەوتیش بە زیاتر لە 71.30 دۆلار فرۆشراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group