چوارچێوەی هەماهەنگی: هادی عامری و پارتی لەسەر بودجە رێكەوتوون

07/06/2023

نەوا - 
موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، رێكەوتن لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە كراوە و نەوتی هەرێم هەناردەی دەرەوەی دەكرێت یاخود لەناوخۆ بەكاردەهێنرێت و خەرجكردنی داهاتەكەشی لەدەست سەرۆكی حكومەتی هەرێمە.
كازمی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و نوێنەرانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر خاڵە ناكۆكەكانی تایبەت بە پشكی هەرێمی كوردستان لەسەر بودجە رێكەوتوون.
رونیشیكردووەتەوە، گفتوگۆكان لەسەر وردەكارییەكانی رێكەوتنەكە بەردەوامن و بەپێی هەمان ئەو رێكەوتنە رۆژانە هەرێمی كوردستان 400 هەزار بەرمیل رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكات و ئەویش هەناردەی دەكات، ئەگەر نەتوانرا ئەوا لەناوخۆ بەكاردەهێنرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی چوارچێوەی هەماهەنگی وتوشیەتی، هەروەها دەسەڵاتی خەرجكردنی داهاتی نەوتەكە لای سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group