فڕێی مەدە رەنگە پێویستمان پێی بێت

18/09/2023

نەوا-
فڕێی مەدە رەنگە پێویستمان پێی بێت رستەیەكی بچوكە، بەڵام قووڵایی ئەو پەیامە كورت دەكاتەوە كە ساڵانێكە هەیا جیهادی ئوردنی دەیەوێت بیگەیەنێت، ئەو رەتیدەكاتەوە لە فەرهەنگی ژیانیدا وشەی "زبڵ" لەخۆ بگرێت، هەیای  تەمەن 26 ساڵ كچێكی گەنجەو مامەڵە لەگەڵ سودی نیە ناكات، هیچ شتێك نیە نەتوانرێت بەكاربهێنرێت بەبێ گوێدانە جۆرو مادەكەی، هەر پارچەیەكی دەست كەوێت لە پلاستیك و كاغەر، ریسایكلی دەكات و بەكاریدەهێنێتەوە.

 هەیا خاوەنی بڕوانامەی زانكۆیە لە بواری كیمیا لە زانكۆی حكومی بەلقە، هەر لەو كاتەوەی لەساڵی ٢٠٢٠ دەرچوە، ویستویەتی هەلی كار بۆ خۆی دابین بكات، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی بەرزی رێژەی بێكاری لە وڵاتەكەیدا.
هایا دەڵێت، لە سەردەمی قەیرانی كۆرۆناو رێكارەكانی قەدەغەی هاتوچۆدا، هەموان لە ماڵەكانی خۆیاندا قەتیس بون، پێویستمان بە هەندێك شت و پێداویستی هەبو كە دەتوانین لە ژیانی رۆژانەماندا بەكاریان بهێنین.
ئاماژەی بەوەشكردوە، پێشتر سەیری بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیم دەكرد كە پەیوەندی بە ریسایكلكردنی پاشماوەی كەرەستەی جۆراوجۆرەوە هەبو، بە تەنیا دەستم بە فێربون كرد، پاڵنەرەكەش پێویستیم بو بۆ هەندێك شتی پێویست كە بەهۆی سنورداركردنی كۆرۆنا نەمانتوانی بەدەستی بهێنین.

ئاماژەی بەوەشكردوە، هەموو ئەو شتانە ریسایكل دەكەم كە دەستم پێدەگات، لەوانە كلێنكس، سی دی، كارتۆنی شیر، كارتۆنی ئایسكرێم و هتد.
هەیا لە درێژەی قسەكانیدا وتی: لەڕاستیدا كاتێك دەستم بەم پیشەیە كرد، ئامانجەكە كەسی بو تا ئەمڕۆش هەروایە، بەڵام هەندێكجار هەندێك بەرهەم پێشكەش دەكەم بۆ فرۆشتن، خواستی زۆر زۆرە، چونكە ژمارەی ئەو كەسانەی ئەم كارە دەكەن زۆر كەمن، بەپێی ئەوەی دەیزانم زانیاریم هەیە لەسەری، بەرهەمەكانم لە ژمارەیەك پیشانگای ناوخۆیی نمایشكرد، بەڵام راستەوخۆ بەشداریم تێدا نەكرد، تەنها بەرهەمەكان و لەڕێگەی هەندێك لە بەشداربوانەوە بەشداریم تێداكرد.
ئەو ژنە گەنجە ئوردنیە رونیكردەوە كە رۆژانە بەلایەنی كەمەوە 5 پارچە دروست دەكات، هەروەها قوماشی كۆن و دەزو و كارتۆن بەكاردەهێنێت بۆ رازاندنەوەو جوانكردنیان، پارچەكان دوو بۆ سێ كاتژمێر دەخایەنێت، بەتایبەتی شتە بچوكەكان، دەڵێت: من ئامێر نیم لە كارەكەشم هەڵە دەكەم، بەڵام هەست دەكەم ئەوەی دەیكەم تاڕادەیەك شارەزاییم لێی هەیە.


سەبارەت بە بەرهەمەكانی، ئەو روونیكردەوە كە بریتین لە "دیكۆرات، ئیكسسوارات، ئینجانەی روەك، شوێن هەڵگرتنی قەڵەم، سەبەتەی جۆراوجۆر، قاپی گەورە، هتد.
فڕێی مەدە، رەنگە پێویستمان پێی بێت، رستەیەكی بچوك، بەڵام قوڵایی ئەو پەیامە كورت دەكاتەوە كە ساڵانێكە هەیا جیهادی ئوردنی دەیویست بیگەیەنێت.

ئامادەكردنی/ رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group