نوێترین راپرسی: بۆ هەڵبژاردنی 2024 دۆناڵد ترامپ 10 خاڵ لەپێش جۆ بایدنەوەیە

25/09/2023 جیهان

نەوا - 
بەپێی نوێترین راپرسی بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2024ی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشوو پێش جۆ بایدن سەرۆكی ئێستا كەوتووە و 10 خاڵ لە پێشەوەیە.
بەپێی راپرسییەكە كە رۆژنامەی "واشنتن پۆست" و كەناڵی "ئەی بی سی" ئەنجامیانداوە، ترامپ 10 خاڵ پێش بایدن كەوتووە، ئەمەش لەكاتێكدایە ساڵی رابردوو پێچەوانە بووە و بایدن بەهەمان خاڵ پێش كەوتبوو.
بەپێی میدیاكانی ئەمریكا، جۆ بایدن سەرۆكی ئێستا ناتوانێت متمانەی حزبەكەی كە دیموكراتەكان بەدەستبهێنێت چونكە گومانیان هەیە لە تواناكانی، ئەوەش بەهۆی چۆنێتی مامەڵەكردنی لەگەڵ جەنگی ئۆكرانیا و ئابوریی ئەمریكا و كۆچبەران، ئەوەش سەرەڕای زۆری تەمەنی.
بەپێی ئەنجامەكە، لە هەر 5 ئەندامێكی دیموكراتەكان و سەربەخۆكان 3 كەسیان پێیان باشە كە كەسێكی تر ببێتە سەرۆكی ئەمریكا لە شوێنی بایدن، بەڵام راوێژكارەكانی پێیان وایە، بایدن بەهێزترین پاڵێوراوی دیموكراتەكانە بۆ ساڵی 2024.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group