حسێن ئەمیر عەبدول لەهیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەمریكا ئاوی قورسی ئێران دەكڕێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندوە، ئەمریكا لەڕێگای سێیەمەوە سەرقاڵی كڕینی ئاوی قورسی ئێرانە بەرپرسێكی رۆژئاواییش پێی راگەیاندوم كە ئاوی قورسی ئێران باشترین كوالیتی هەیە لەسەر ئاستی جیهان.
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئەو بەرپرسەی ئێران وتوشیەتی: لەگەڵ ئەوەی ئەمریكا لەساڵی 2018ـەوە بەشێوەیەكی تاكلایەنە لە رێككەوتننامەی ناوەكی ئێران لەگەڵ وڵاتانی 1+5 كشاوەتەوە، بەڵام هەوڵێك هەیە بۆ زیندوكردنەوەی ئەو رێككەتننامەیە، ئێمە هەر لەسەرەتاوە رامانگەیاندوە كە هێڵە سورەكان نابەزێنین و لەڕێككەوتننامەكەش پاشەكشەمان نەكردوە، بەڵام ناتوانین پێشكەوتنەكانمان لەتونێلێكی تەسكدا بەناوی رێككەوتنی ناوەكی بەرتەسك بكەینەوە.