ئێران: رێژەی بەشداری كردن لە دەنگدان نزیكەی لە 41% بوە

02/03/2024 جیهان

نەوا-
هەڵبژاردنی خولی 12ی پەرلەمانی ئێران نیوەشەوی رابردو كۆتاییهات و لە بازنە جیاوازەكانی هەڵبژاردن وردە وردە ئەنجامە بەراییەكانی دەنگدان بڵاودەكرێنەوە، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكان رێژەی بەشداری نزیكەی 41% بوە.
میدیای فەرمیی ئێران بڵاوی كردەوە، زیاتر لە 25 ملیۆن كەس لەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوە، دەنگیان داوە كە ئەمەش دەكاتە نزیكەی لە  41%ی دەنگدەران 
لە هەندێك لە بازنەكانی هەڵبژاردنی رۆژهەڵاتی كوردستانیش ناوەندەكانی هەڵبژاردن ئەنجامی بەرایی دەنگدانیان بڵاوكردوەتەوە،  بەپێی راپۆرتی ناوەندی هەڵبژاردنی پارێزگای ئیلام، لە كۆی 471 هەزار كەس كە مافی دەنگدانیان هەبوە، زیاتر لە 259 هەزار كەس دەنگیان داوە واتە رێژەكە 55% بوە.
سەرۆكی ناوەندی هەڵبژاردنی ئەو پارێزگای لورستانیش دەڵێت، رێژەی بەشداری  بە شێوەیەكی گشتی بەرز بوە، بەڵام وردەكاری لەبارەی بەربژێرە دەرچوەكان  هێشتا دیار نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group