نەوا-
سەرۆك كۆماری عیراق و وەزیری دارایی كۆبونەوەو باسی خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیان كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازیكردوە لە تەیف سامی وەزیری دارایی و چەندین دۆسیەی ئابوری و داراییان تاوتوێكردوە.
راشیگەیاندوە، سەرۆك كۆماری عیراق تەئكیدی لەپێویستی خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و خانەنشینان و چین و توێژەكانی تر كردۆتەوە بەتایبەت دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی.
راشیگەیاندوە، دواكەوتنی خەرجكردنی شایستەكان كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر رەوشی ژیان و ئابوری و كۆمەڵایەتی هەرێم هەیە.
لەلایەن خۆشیەوە تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق ئاماژەیكردوە كە پەرۆشن بۆ جێبەجێكردنی پەیڕەوی وەزارەتەكەیان بۆ رەخساندنی هەلی كارو پەرەپێدانی ئابوری كە خزمەتگوزاری باشتر پێشكەشی هاووڵاتیان بكات.