پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

08/04/2024

نەوا-
بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوی بڵاوكردەوە.
بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بڵاویكردۆتەوە، پێشبینی دەكرێت بڕی دابارین لە ئێوارەی رۆژی دووشەممە 8-4 زیاد بێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری شارەكانیش دهۆك و هەولێر بەرێژەیەكی كەم سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە، هەروەها پێشبینیش دەكرێت ناجێگری كەش بەردەوام بێت و تا شەو بە لاوازی بمێنێتەوە پلەكانی گەرماش 1 تا 3 پلە نزمدەبنەوە. 
بەشی پێشبینی كەشوهەوا رایگەیاندوە، رۆژی سێشەممە 9-4 كەشوهەوا باراناوی بەردەوامی دەبێت بەجۆرێك بڕی بارانبارین زیاتر دەبێت بەراورد بە رۆژی دووشەممە  لەكاتەكانی بەیانی لێزمەباران بروسكەو رەشەبا دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group