نەوەی نوێ: بەم نزیكانە مژدەی خۆش رادەگەیەنین

08/06/2024

نەوا-
جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، حكومەت دەستی گرتوە بەسەر ئەو پارەیەی كە لە لەغداوە هاتوەو بەم نزیكانە مژدەیەكی خۆش و هەنگاوی كۆتایی رادەگەیەنن. 
كاوە عەبدولقادر سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەخولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان راگەیەنراوێكی جوڵانەوەكەی بڵاوكردۆتەوە كە تیایدا هاتوە، وێڕای گەیشتنی پارە لە بەغداوە، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێم خشتەی دابەشكردنی موچەی بڵاونەكردۆتەوەو دەستی گرتوە بەسەر ئەو پارەیەی كە لە بەغداوە هاتوەو كێشەش بۆ موچەی هێزە ئەمنیەكان و پێشمەرگە دروست دەكات، دەسەڵات سەرەڕای هاتنی پارە بەردەوام كێشە بۆ موچەخۆران دروست دەكات و سزایان دەدات. 
راشیگەیەنراوە، ئەم كارە تەنها بۆ ئەوەیە كە موچەی موچەخۆران راستەوخۆ لە بەغداوە نەدرێت كە ئامانجیان ئەوەیە بە ئارەزوی خۆیان موچەیان ببڕن و پاشەكەوت بكەن و دوایبخەن، نەوەی نوێ كاری سەرەكی دەرهێنانی موچەی موچەخۆرانە لە ژێر دەستیان و بەم نزیكانەش مژدە خۆشەكەو هەنگاوی كۆتایی رادەگەیەنین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group