بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیس داوایەك لە كاندیدەكان و هاووڵاتیان دەكات

پێش 2 هەفتە

نەوا-
لەدوای دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم رایگەیاندوە، بەهۆی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە لە رۆژیی 18ی ئۆكتۆبەر بۆ دەنگدانی تایبەت و 20ی ئۆكتۆبەر بۆ دەنگدانی گشتی لە هەێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت، داوا لە گشت هاوڵاتیان و كاندیدەكان دەكەین ئەمنیەتی هەرێمەكەمان بپارێزن و دوربن لە هەمو كارێكی توندوتیژی.
راشیگەیاندوە، تابلۆ و جامی ئۆتۆمبێلەكان بە ئاڵاو لۆگۆ و وێنەی كاندیدەكان نەشارنەوە بۆئەوەی ئەو كەسانەی كە مەبەستیان تێكدانی ئارامی و سەقامگیری هاوڵاتیان و هەرێمەكەمانە ئەم هەلە نەقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی تاوان و كاری تێكدەرانە كە ئەمەش دژی بەرژەوەندی گشتییە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم راشیگەیاندوە، ئەوان وەك هەمیشە هێزەكانیان چاوكراوەن و لەحاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن و ئەركی بەردەوامیان دەبێت بۆ سەرخەستنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە كەشێكی ئارام و دیموكراسیدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group