شاندێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق بەدواداچون بۆ ژمارەیەك نەخۆشخانەی سلێمانی دەكات

31/10/2024

شاندێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و بەدواداچون بۆ ژمارەیەك لە نەخۆشخانەو سەنتەرو مەڵبەندە تەندروستیەكان دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، وەفدێكی بەشی پلاندانانی وەزارەتی تەندروستی عیراق كە پێكهاتون لە 9 ئەندام بەسەرۆكایەتی جێگری بەڕێوبەری گشتی پلاندانان لەوەزارەتی تەندروستی عیراق، سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یان كردو لەگەڵ  سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لە بەرپرسان و كارمەندانی بەڕێوبەرایەتیەكە گفتوگۆیان كرد بۆ پتەوكردنی هەماهەنگی نێوان هەردولایان.
راشیگەیاندوە، ئامانجی سەردانی ئەو شاندەی وەزارەتی تەندروستی عیراق بۆ شاری سلێمانی بەمەبەستی ئەنجامدانی سەردانی مەیدانیە بۆ ژمارەیەك لە نەخۆشخانەو سەنتەرو مەڵبەندە تەندروستیەكان بەمەبەستی بەدواداچون بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی داتاو ئامارو خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی باسی لەوەشكردوە، جێبەجێكردنی سیستمەكە  راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group