راگەیەنراوێكی دەستەی ئاماری هەرێم بۆ دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان

04/11/2024

نەوا-
دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان ماڵپەڕێك بۆ پێشكەشكردنی فۆڕمی ئەلكترۆنی رادەگەیەنێت تا دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان پڕیبكەنەوە.
دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، لەژێر چاودێری دارا رەشید وەزیری پلادانان و سەرۆكی لیژنەی باڵای سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە هەرێمی كوردستان، دەستەی ئاماری هەرێم ماڵپەڕی پێشكەشكردنی فۆڕمی ئەلكترۆنی رادەگەیەنێت بەمەبەستی بەشداربون لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان بۆ ساڵی 2024 وەك بژمێر (عداد). 
راشیگەیاندوە، ماڵپەڕەكە لەڕۆژانی 6 تا 8ی ئەم مانگە كارا دەكرێت بەمەبەستی پێشكەشكردنی فۆڕمی ئەلكترۆنی بەپێ سنوری نیشتەجێبون لەسەر ئاستی (گەڕەك یاخود گوند)، لە ماڵپەرەكەدا رێنمایی و مەرجی پێشكەشكردن خراوەتەڕو، بۆ هەمو دەرچویەكی (زانكۆ و پەیمانگاكان) بە ویستی خۆیان فۆڕم پێشكەشدەكەن بۆ ئەنجامدانی كاری مەیدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان كە لە رۆژانی 16-17-18-19ی ئەم مانگە دەستپێدەكات.
راشیگەیاندوە، پێشكەشكاران دەبێت لە سنوری نیشتەجێبونی خۆی و تەنها یەكجار فۆڕم پێشكەشبكات وە مەرج نییە هەمو پێشكەشكارێك ناوی بگەڕێتەوە وەك بژمێر  چونكە بەپێی پێداویستی و ژمارەی دیاریكراو لەسەر ئاستی گەڕەك و گوند دەستنیشانی پێشكەشكاران دەكرێت،  دواتر دەستەی ئاماری هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیەكانی ئاماری پارێزگاو ئیدارەكان بەپێ ژمارەی پێویستی دیاریكراو  لەسەر ئاستی گەڕەك و گوندو ناحیەو قەزا راگەیاندن دەكرێت بۆ ناوەكان لەهەمان ماڵپەرەوە.
بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم كلیك بكە...
https://census-job-krd.com

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group