ژمارەیەك كۆچبەری نایاسایی لە روسیاوە گەڕێنرانەوە هەرێمی كوردستان

20/03/2025

نەوا-
لەچەند رۆژی رابردودا ژمارەیەك هاووڵاتی هەرێمی كوردستان كە لە روسیا دەستبەسەر كرابون ئازادكران و گەڕێنرانەوە.
موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، لەدوای بەدواداچون و هەوڵە بەردەوامەكانیان لەگەڵ باڵیۆزخانەی عیراق لەڕوسیا توانرا ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی ژمارەیەك هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بكرێت كە لەڕوسیا دەستبەسەركرابون و هەوڵیاندابو لەڕێگەی نائاساییەوە كۆچ بكەن بۆ ئەوروپا.
راشیگەیاندوە، ئەو هاوڵاتیانە لەچەند رۆژی رابردودا دوای ئازادكردنیان گـــەڕانەوە هەرێمی كوردستان و شادبونەوە بەكەسوكاریان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group