زێلێنسكی: ئاگربەستە كاتیەكەی روسیا یاریكردنە

20 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ڤلۆدیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، ئەو ئاگربەستە كاتیەی كە روسیا بەبۆنەی 80 هەمین ساڵیادی سەركەوتنی یەكێتی سۆڤیەت بەسەر ئەڵمانیای نازیدا لە جەنگی جیهانی دوەمدا راگەیاندوە هەوڵێكی یاریكردنە.
زێلێنسكی بڵاویكردوەتەوە، سوپای روسیا بەردەوامە لە هێرشكردنە سەر دامەزراوەكانی وزە لە ئۆكرانیا، نایانەوێت ئەم شەڕە بۆ چركەیەكیش بەردەوام بێت و هەمیشە ئامادەن لەگەڵ سەرجەم هاوبەشەكانیاندا پێكەوە كار بكەن بۆئەوەی بە زوترین كات ئاشتی بەدی بێت، هەروەها ئاسایش دەستەبەر بكرێت.
سەرۆكی ئۆكرانیا سەبارەت بەو ئاگربەستە كاتیەی كە روسیا راگەیاندوە وتویەتی: هەوڵێكی نوێی یاریكردن دەبینن هەموان دەبێت چاوەڕوانی 8ی ئایار بكەن كە تیایدا ئاگربەست لەگەڵ نمایشە سەربازییەكانی پوتین ئەنجام بدرێت.
سەرۆكایەتی روسیا بەبۆنەی 80 هەمین ساڵیادی سەركەوتنی یەكێتی سۆڤیەت بەسەر ئەڵمانیای نازیدا لەجەنگی جیهانی دوەمدا ئاگربەستێكی كاتی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ئۆكرانیا راگەیاند.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group