منداڵانی غەزە بە برسێتی دەخەون

20 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەندامێكی نەتەوە یەكگرتوەكان دەڵێت، گەمارۆدانەكانی غەزە بكوژێكی بێدەنگی منداڵان و كەسانی بەتەمەنە.
جولیەت توما وتەبێژی ئاژانسی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین (ئونروا) رایگەیاندوە، گەمارۆدانی غەزە بكوژی بێدەنگی منداڵان و كەسانی بەتەمەنەو خێزانە 7 یان 8 كەسەكان پەنا دەبەنە بەر هاوبەشیكردنی یەك بەش فاسۆلیا یان نۆك، واتە منداڵانی غەزە بە برسێتی دەچنە سەر جێگا.
توما باسی لەوەشكردوە، هەزاران بارهەڵگر كە كەلوپەلی فریاگوزاریان هەڵگرتوە بەردەوامن لە چونە ژورەوەیان بۆ كەرتی غەزە، زیاتر لە 5 هەزار بارهەڵگریان هەیە لە چەند شوێنێكدا كە پێداویستیان تێدایە ئامادەن بۆ هاتنە ژورەوە، بەڵام بڕیاری گەمارۆدان هەوڵە مرۆییەكان پەكدەخات و هەڕەشە لە ژیان و مانەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەزە دەكات خەڵكەكەش رۆژ لە دوای رۆژ بە بۆردومانی قورسدا تێدەپەڕن.







شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group